شاخەوانێک؛ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا…
ئەمڕۆ ئێوارە میرزا محەمەد بە هۆکارێکی نادیار گوللەیەک لەسەری خۆی دەدات، بەم هۆیەوە زامدار دەبێت و بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر دەکرێت. کەمێک
پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەست دەدات. ناوبراو خێزاندارەو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆرانەو هاوکات ئەندامی گروپی شاخەوانی دەنگ و ڕەنگی سروشتی کوردستانە.
تەرمەکەی هەر ئەم شەو لە هەولێر دەگەرێتەوە و لە سۆران بەخاک دەسپێردرێت.