أخبار عاجلة

ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ شێخ حومێد ده‌هام ئه‌لهادی شێخ و سه‌رۆكی هۆزی شه‌ممه‌ر له‌ سووریا كرد.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 7ـی شوباتی 2021 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ شێخ حومێد ده‌هام ئه‌لهادی شێخ و سه‌رۆكی هۆزی شه‌ممه‌ر له‌ سووریا كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا دوای ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌مه‌ڕ بارودۆخ و دوا پێشهاته‌كانی سووریا هه‌ردوولا وێڕای ئاماژه‌دان به‌ دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیی دێرینه‌ی نێوانیان، جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی و برایه‌تیی نێوان كورد و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی تر له‌ سووریا و به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی جزیره‌ كرده‌وه‌.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك بارزانی به‌ په‌رۆشه‌وه‌ باسی له‌ بارودۆخی ناله‌باری سووریا كرد و هیوای خواست كه‌ چاره‌سه‌رێكی سیاسیی گشتگیر هه‌بێت بۆ ڕزگاربوونی پێكهاته‌كانی سووریا له‌و نه‌هامه‌تی و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ چه‌ند ساڵه‌یه‌ی له‌ئارادایه‌. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی پاراستنی ئاساییش و ئارامیی ناوچه‌كه‌ و، به‌هێزكردنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانیشی وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاسووده‌یی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌ پێویست زانی.

عن جاسم العامري

شاهد أيضاً

بشار الأسد وأسرته في روسيا.. ما حقيقة الصورة “المُسربة” للحظة وصوله موسكو؟

 نشرت حسابات ووسائل إعلام عربية صورة منسوبة للحظة وصول الرئيس السوري المخلوع بشار الأسد وعائلته …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *